سوید: کۆچی پێچەوانە رووی لە زیادبوون کردووە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن دەستەڵاتی کۆچبەرانی سویدەوە بڵاوکراونەتەوە، کۆچی پێچەوانە ڕووی لە زیادبوون کردووە و، ساڵی ڕابردوو 49 هەزار کەس ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی پەنابەران لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا لەنێوان 10 تا 15 هەزار کەس دەبێت، جەختیشیکردەوە کە ئەمە دابەزینێکی گرینگە بۆ وڵاتێکی وەک سوید، کە پێشتر ساڵانە لەنێوان 35 تا 40 هەزار پەنابەر وەردەگیرا.

ئەمە نزمیەکی مێژووییە کە بەراورد دەکرێت بە ساڵی 1999، کاتێک سوید ئاستی هاوشێوەی 11,000 داواکاری هەبووە لە ساڵێکدا.

دەستەڵات ئاماژە بەوە دەکات کەمبوونەوەی ژمارەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار، لەوانە ئەوەی کە چیتر سوید وڵاتێکی سەرنج ڕاکێش نییە بۆ پەنابەران لە دوای یاسا توندەکانی دژ بە پەنابەران، لەوانە سنووردارکردنی پێدانی مافی پەنابەری هەمیشەیی.

هاوکات دەستەڵاتی کۆچبەران دووپاتی دەکاتەوە کە زۆری پەنابەران سوید بۆ وڵاتانی تر لە ناوەوە و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵن.

ئەندریا مۆنتی، توێژەری بواری کۆچ و کۆچکردنی پێچەوانە لە زانکۆی ستۆکهۆڵم دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی سویدی، بە رەچەڵەک پەنابەرن، ئەمەش وادەکات کە کۆچکردنیان لە سویدەوە بۆ وڵاتانی تر ئاسانتر و گونجاوتر بێت، وەک لەوەی ئەو کەسانەی لە سوید لەدایک بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن