پەنابەرێک لەسەر ئەمکارە خەڵات دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی راین-وێستفالیای ئەڵمانیا هێندریک فۆست، ڕۆژی هەینی “مەدالیای ڕزگاری” بە پەنابەرێکی سوری بەخشی.

ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی دەڵێ، ڕێزگرتن لە ئەحمەد شێخ حسێنی پەنابەری سوریا بەم مەدالیایە، بۆ ڕاگرتنی پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ دێت، کە لە هاوینی 2020دا لەناو پاسێکی گواستنەوەی گشتی لەشاری بۆن، بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر کەسێکی دیکە.

ئەو گەنجە توانیویەتی پیاوەکە رابگرێت و ڕێگری بکات لە چەقۆ کێشانی، تا ئەوکاتەی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەوەش سەرنشینەکانی لە مەرگ رزگار کردووە، هەرچەندە گەجێکی تەمەن 22 ساڵی بریندار کردبوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”، سەرۆکی پۆلیسی بۆن پێشتر گوتی: “ئەگەر دەستێوەردانی ئەحمەد نەبوایە، ئەوا قوربانییەکە دەمرد”.

جێی سەرنجە، “ئەحمەد” کە چەند ساڵێک لەمەوبەر گەیشتۆتە ئەڵمانیا، لەئێستادا وەک یاریدەدەری بێهۆشی لە نەخۆشخانەی زانکۆی بۆن کاردەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن