تەرمی ئافرەتێک لەنێو ساردکەرەوەی ماڵێکدا دۆزرایەوە

تەرمی ئافرەتێک لە نێو ساردکەرەوەی ماڵێکدا دەدۆزرێتەوە، کە چەند ساڵێک تێیدا شاردراوەتەوە و، کەسێکیش بە گومانی کوشتنی دەستگیرکراوە.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت دەڵێ، ئەو ژنە کە تەرمەکەی لە سارکەرەوەی ماڵێک لە ڕۆژئاوای پارێزگای ڤارملاند دۆزرایەوە، وا پێدەچێت هەشت ساڵ پێش ئێستا گیانی لەدەست دابێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، گومان لە پیاوێکی تەمە شەشت ساڵان دەکرێت، کە هاوەڵی ژنەکە بووە و، دەستگیرکراوە.

جێی باسە، قوربانیەکە هاوڵاتییەکی نەرویجییە.

ڕەنگە بە دڵت بن