کەنەدا ڤیزا دەداتە ئەم کەسانە

کەنەدا ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزا دەکات، هاوکات دوو وەزیری ئەڵمانیاش ڕوو لەو وڵاتە دەکەن بۆ ئەوەی لە یاسای کۆچ و پەنابەرییان سوود وەربگرن.

وەزیری کاری ئەڵمانیا هۆبێرتوس هێیل و نانسی ویسەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە (19ی ئازاری 2023) سەردانی کەنەدا دەکەن، ئەوەش بەمەبەستی ئاشنابوون بە یاساکانی کۆچ و پەنابەری ئەو وڵاتە.

حکومەتی ئەڵمانیا لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی هەموارکردنێکە، کە دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هاتنی خەڵک بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی بازرگانی.

دەرفەتەکان بۆ ئەو کرێکارانەی کە دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ کەنەدا، لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا زۆر جار گۆڕاوە و، یاساکانیش لە شوێنی خۆیان بە توندی پشت دەبەستن بە پێویستیەکانی ئێستای بازاڕی کار، بەشێوەیەکی گشتی دەرفەتێکی باش هەیە بۆ کۆچبەرانی گەنج و لێهاتوو بە شارەزایی زمانی باشەوە، بەڵام هەندێک ناوچە لە ئێستادا کەمی کرێکارانی مەشقپێکراویان هەیە هاوشێوەی بارودۆخی ئەڵمانیا، ئەگینا ڤیزای کار هەیە بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کار دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن