گووگڵ بە بەکارهێنەرانی سیستەمی مۆبایلی ئەندرۆیدی لە زنجیرەیەک هەڵەی ئەلکترۆنی ئاگادار کردەوە، کە رێگە بە هاککەرەکان دەدا بۆ گەیشتن بە تەلەفۆنەکانیان.
هاککەرەکان کار دەکەنە سەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ و تەلەفۆنەکانی گووگڵ پیکسڵ 6 و 7، جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە چیپسێتی “Exynos Auto T5123” بەکاردێنن، بەپێی ڕاپۆرتێکی تیمی “Project Zero”
٤ خراپترین هەڵەی سایبەر رێگە بە هاککەرەکان دەدا، کە بە تەنیا و بە بێ هیچ کارلێکێکی بەکارهێنەر دەستگەیشتن بە ئامێرەکان بکەن، هەروەها بە “جێبەجێ کردنی کۆدی دوور لە ئینتەرنێتەوە بۆ بواری سەرەکی” ناسراوە.
ڕێکبەندەکان ڕێکبخە
هەروەها، کۆمپانیاکە داوای لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کرد، کە پەیوەندییەکانی “وای فای” و “Voice-over-LTE” لە رێکبەندەکاندا بکوژێننەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە هاککردنیان.
تیمەکە داوای لە هەموو بەکارهێنەران کرد کە بە زووترین کات ئامێرەکانیان نوێ بکەنەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە نوێترین ڤێرژنەکان بەڕێوەدەبەن، کە دۆزرانەوە و لاوازیە نادیارەکان چاک دەکەنەوە.
کۆمپانیاکە بڕیاریدا ئاشکراکردنی ئەو چوار لاوازییە دوابخات کە ڕێگە بە ئینتەرنێت دەدا، کۆد لە دوورەوە جێبەجێ بکات، واتە گووگڵ 90 ڕۆژی هەیە بۆ ئاشکراکردنی کەموکوڕییەکان ئەگەر ناجێگیر بمێننەوە.
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی “سامسۆنگ” ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە سەلامەتی کڕیارەکانی بەجدی وەردەگرێت و، ئاماژەی بەوەدا کە دوای دەستنیشانکردنی 6 زیانلێکەوتوو کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئامێرە تایبەتەکانی “گالاکسی” هەبێت، هیچیان “جدی” نەبوون.