ڕۆژنامەی “پالمیرۆ”ی ئیتالی بڵاویکردەوەو کە سێ گومانلێکراو لەسەر مردنی منداڵە مەغریبیەکە بە ناوی ئەیمەن ئەلسرتی دەستگیرکراون، دوای ئەوەی پۆلیسی ئیتاڵی توانی کۆدی ئەمنی مۆبایلی قوربانییەکە ئاشکرا بکات.
کوڕە مەغریبەکە تەمەنی 16 ساڵ بووە و لە بەرەبەیانی 16ی شوبات، لە نزیک پارکینگێک لە مەیدانی گشتی شارۆچکەی میرۆی پارێزگای میسینای دوورگەی سیسیلی، بە مردوویی دۆزرایەوە.
دایکی قوربانییەکە لە یەکێ لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکانی ئیتاڵی، پشتڕاستی کردووەتەوە کە کوڕەکەی چەند کاتژمێرێک پێش ڕووداوەکە لەسەر مۆبایلەکەی پەیامێکی نووسراوی پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەدا کە کوڕەکەی لەکاتی خوێندنەوەی ناوەڕۆکی پەیامەکە زۆر تووڕە بوو و ماڵەوەی بەجێهێشتووە و دوای چەند ساتێک بە مردووی دۆزرایەوە.
دوابەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، پۆلیسی ئیتاڵی بەردەوامە لەلێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی هەموو بارودۆخی تاوانەکە، پۆلیس ناسنامەی گومانلێکراوەکانی ئاشکرا نەکردووە.