توێژینەوەیەک بەراوردی لەسەر منداڵانی پەنابەر و ئەوروپی کردووە

توێژینەوەیەکی نوێی دانیمارکی دەریخستووە، کە منداڵانی کۆچبەر، کەمتر سۆزدارن و مەیلی توندوتیژی زیاتریان هەیە بە بەراورد بە منداڵانی سکاندینافیا.

توێژینەوەکە کە بەم دواییانە لەلایەن ڕۆژنامەی زانیاری دانیمارکییەوە بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن چەند ڕۆژنامەیەکی سویدییەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ، منداڵانی تەمەنی پێش قۆناغی هەرزەکاری پەنابەران، بەشێوەیەکی بەرچاو توانای مەعریفی و لێهاتوویی کۆمەڵایەتییان کەمترە لەچاو منداڵانی ئەسکەندەنافی.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، کە مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لە دایک و باوکی کۆچبەرانی غەیرە ئەوروپی، 3 جار زیاتر لە منداڵێکی سکاندینافی توندوتیژی ئەنجام دەدا، هەروەها سۆزی کەمتریان بۆ منداڵانی دەوروبەریشیان هەیە.

توێژینەوەکە کە 13000 منداڵی دانمارکی و سکاندینافی و کۆچبەرانی لەخۆگرتبوو، دەریخست کە منداڵانی دایک و باوکی کۆچبەر، کەمتر هاوکارن لەگەڵ دەوروبەریان و ئەستەمی زیاتریان لە دەربڕینی هەستەکانیان هەیە، بە بەراورد بە منداڵێکی سکاندینافیا.

هەروەها، منداڵێکی کۆچبەر بە تێکڕای دوو ساڵ لە پەرەسەندنی دەروونی و زیرەکی لە پشتەوەیە، بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانی سکاندینافیایی.

ئەوەشی وت: ئەمە زەمینە خۆش دەکات بۆ ئەوەی بکەوێتە هەڵسوکەوتی توندوتیژیەوە، کە منداڵانی باکگراوندی کۆچبەران پەنا دەبەنە بەر چارەسەری کێشە و جیاوازییەکان لە ڕێگەی توندوتیژی و پێکدادانەوە.

توێژینەوەکە، وتی: ئەو منداڵانە لەلایەن خێزانەکانیانەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و، کاتێک دەچنە ناو سیستمی پەروەردەوە، مرۆڤ دەتوانێت هەست بکات کە خێزانە کۆچبەرەکە چەندە تێکدەر بوون لە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ منداڵەکانیان.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، هۆکاری زۆر هەیە بۆ کەمبوونەوەی زیرەکی منداڵانی کۆچبەر، هۆکاری بۆماوەیی و، کەمبوونەوەی توانای منداڵان و دروستبوونی نەخۆشییەکان و، ژینگەیەکی دواکەوتووتر و کەمتر پەروەردەکراوی خێزانی.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە: برینی لەدایکبوون، بەدخۆراکی لە ماوەی دووگیانی و لە ماوەی ساڵانی هەستیاری منداڵیدا، ئەزمونە زیانبەخشەکان لە خێزان و، کۆمەڵگەی ئایینی و هەروەها نەبوونی کوتان و، شێوازی ژیانی دەستەڵاتخوازانەی توندوتیژ هۆکاری سەرەکین.

ڕەنگە بە دڵت بن