سوید: سزای چوار پیاو و ژنێکی پەنابەری مسوڵمان دەدا

ناڕەزاییەکانی سوتاندنی قورئان و پەلاماردانی پۆلیسی سویدی لەلایەن مسوڵمانانەوە ئاژاوەی لەو وڵاتە دروستکرد و، دادگایەکی سویدی، ئەمڕۆ سزای نوێی بەسەر چوار پیاو و ژنێکی مسوڵمانی پەنابەر دەرکرد، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیان لە ئاژاوەکانی شاری ئۆرێبرۆ.

ئاژانسی هەواڵی سویدی تی تی بڵاویکردەوە، ئەو سزایەی کە دادگای پارێزگای ئۆرێبرۆ داویەتی، لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ و شەش مانگ درێژکرایەوە و، دادگاکە چوار پیاوەکە و ژنەکەی بە خراپەکاری بەرامبەر تیمەکانی پۆلیس تۆمەتبار کردن.

کەیسەکە حەوت کەسی بەرپرسن، بەڵام دادگا سزای دوو کەسی دیکەی دواخست، کە یەکێکیان بە هەڵسەنگاندنی دەروونی و، ئەوی دیکەیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی تەمەنی لەکاتی ڕووداوەکەدا.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە دادگای باڵا، هەفتەی ڕابردوو سزای زیندانیکردنی دوو تۆمەتباری لە 5 ساڵەوە بۆ 3 ساڵ کەم کردەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن