بەریتانیا: پەنابەرێک لە مزگەوت دێتە دەرەوە و ئاگری تێبەردەدرێت

دەستەڵاتدارانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، کە پیاوێک لە ئەنجامی هێرشێکی ئامانجداردا سوتاوە و، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی وێست میدلاندز دەڵێ، کە هێرشەکە لە گەڕەکی ئیجستۆن ڕوویداوە و قوربانییەکە تازە لە مزگەوتی ” دۆدلی رود” هاتووەتە دەرەوە، ئیدی هێرشبەرەکە شلەیەکی ئاگرینی بەسەردا رژاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە قوربانییەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ دەرکەوتووە کە برینی دەموچاوی سەختە، بەڵام ژیانی لە مەترسیدا نەبووە و، کەسێک بە گومانی ئەو کارە دەستگیرکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن