دەیان  کۆچبەر لە خنکان رزگار دەکرێن

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دەستەڵاتدارانی فەرەنسا بە سێ جار 114 کۆچبەریان لەسەر سێ بەلەمی جیاواز رزگارکردوون، کە هەوڵیانداوە بە بەلەمی بچووک بگەنە بەریتانیا.

دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە 49 کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی بچووک رزگارکردن، کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵەکە بپەڕنەوە بۆ شانشینی یەکگرتوو و، بەلەمەکەیان کێشەی تێکەوتبوو.

پارێزگای باکوور و کەناڵەکە وتیان، کە هەموو کۆچبەرانی ڕزگارکردوویان گواستوونەتەوە بۆ بەندەری کالاس.

ڕۆژێک پێش ئێستا کەشتییەکی دەریایی فەڕەنسی دەستیکرد بە ئەرکێک بۆ ڕزگارکردنی 25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی کالاس، لە راگەیەندراوێکدا، هاتووە، کە دوو کۆچبەریان تووشی دابەزینی قورسی پلەی گەرمای جەستە بوون، هاوکات ژنان و منداڵیشیان لەگەڵدا بوون.

لە هەمان ڕۆژ و چەند کاتژمێرێک دواتر، ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هەرێمییەکان بۆ چاودێری و رزگارکردنی دەریایی (CROSS) هۆشداریی لەبارەی هەبوونی بەلەمێکی هەڵگری 40 کۆچبەردا، کە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە، بۆیە هێزی دەریایی فەرەنسا رزگاریان کردن.

بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆ، لەنێو ڕزگاربوواندا ژنێکی دووگیانی تەمەن 22 ساڵ هەبووە، کە تووشی نەخۆشی بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن