ئەڵمانیا: لەسەر ئەم تاوانە پەنابەرێک دەستگیر دەکرێت

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، پۆلیس لە شاری مانزی ویلایەتی راینلاند-پالاتیناتی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، پەنابەرێکی سوری بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و بەشداری کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن و ڕفاندن دەستگیرکراوە، جگە لە ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو پەنابەرە تۆمەتبار ناوی “ئیسماعیل ک”ە، بە بەشداری لە سێدارەدانەکانی ناو سوریا لەو ناوچانەی لەساڵی 2015 لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بووە، کاتێک وەک چەکدارێک لەگەڵ ئەو گرووپەدا خزمەتی کردووە، تۆمەتبار کراوە.

هەروەها گوایە لە ڕفاندنی هاوڵاتیاندا بەشداری کردووە و لە یەک حاڵەتدا هاوڵاتیەکی ڕفاندووە و، هەڕەشەی کوشتنیشی کردووە، بۆ ئەوەی باوکی قوربانییەکە ناچار بکات خۆی ڕادەستی داعش بکات.

هەروەها دادگاکە تۆمەتی بەشداریکردنی لە لەسێدارەدانی دوو شەڕڤانی سوریای ئازاد دا، کە داعش بڕیاری لەسێدارەدانی داون، ئاماژەی بەوەدا کە تۆمەتبارەکە تا ڕۆژی لەسێدارەدانیان پاسەوانی کردوون و، پاشان بە ئامادەبوونی چەند دانیشتوانێک بەشداری ڕێکخستنەکانی لەسێدارەدانی کردووە.

لەحاڵەتێکی دووەمدا تۆمەتبارەکە دوو بەندکراوی هێنایە مەیدانی جێبەجێکردنەوە، کە یەکێکیان بە فیشەک کوژرا و، ئەوی دیکەشیان دوای ئەوەی بە ئوتۆمبێلێک بەستراوەتەوە و راکێشراوە تا گیانی لە دەستداوە.

دادگاکە دەڵێت تۆمەتبارەکە ” ئیسماعیل ک” لە کۆتایی ساڵی 2013دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”ەوە کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن