رۆژی دووشەممە ٢٩ ی رەشەمەی ٢٧٢٣ ی کوردی کە بەرامبەرە بە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ زاینی ، لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە لە مەیدانی راین هال ئۆلیمپاوس لە شاری ئارن هێم بە ئامادەبوونی کوردستانیان بە جل و بەرگی کوردییەوە ئامادەی مەراسیمەکە بوون .
دەستپێک بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بە مارشی نەتەوەییەوە وە خولەکێک بیدەنگی نوێنرا پاشان ، لەگەل نمە بارانی بەهاریدا ، بە چوار مەشخەڵ ئاگرییان گەیاندە نێوەندی مەیدانەکە بۆ هەڵگیرساندنی بڵیسەی ئاگری نەورۆزی و بە گۆرانی ئەمڕۆژی سالی تازەیە ئاهەنگ دەستیپێکرد .
دوو ووتار لە لەلایەن ریکخەرانی ئەم مەراسیمە شکۆدارەوە کە لە لایەن
ناوەندی رەوەندی کوردستانی / هۆڵەندا
کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نەیدەرلاند K.N.V
ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپیدانی مرۆیی CHAPK
کۆمەڵەی کۆچکا KOC-KAK
کۆمەڵەی برایەتی ، کۆمەڵەی هێڤی
کۆمەڵەی ئازادی
ریکخرابوو ، بە هەردوو شیوە زاری سۆرانی و کرمانجی خوێندرایەوە ، پاشان گۆڤەند و شایی لە لایەن کوردستانییانەوە دەستی پێکرد تا درەنگی شەو بەردەوامی هەبوو .
ڕەنگە بە دڵت بن