لە هەزاران کۆچبەر لە خنکان ڕزگار دەکرێن

پاسەوانی کەناری ئیتالی و کەشتییەکی رزگارکردنی مرۆیی ئێم ئێس ئێف، لە ماوەی یەک ڕۆژدا و لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیادا، زیاتر لە 935 کۆچبەریان ڕزگار کرد.

پاسەوانی کەناری ئیتالی دەڵێ، کە 745 کۆچبەریان لە دوو ئۆپەراسیۆندا ڕزگار کردووە، یەکەمجار لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا بووە کاتێ 295 کۆچبەر لەسەر بەلەمێک بوون لە ئاوی نێودەوڵەتی کەناری کالابریای باشووری ئیتالیا.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، پاسەوانی کەنارەکە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، نزیکەی 450 کۆچبەریان لە نزیکەی 100 میل دەریایی ڕۆژهەڵاتی شاری سیراکوسی دوورگەی سیسیلی رزگار کردوون.

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێ، کەشتییەکەیان 190 کۆچبەریان لە دەریای ناوەڕاست و لە خنکان رزگار کردوون.

جێی باسە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دەستەڵاتدارانی ئیتاڵی، زیاتر لە 20 هەزار بەلەمی گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە تۆمار کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن