لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا، چەندین کەسایەتی سویدی دەستپێشخەرییان کردووە بۆ پیرۆزباییکردن لە موسڵمانان، وەک سەرۆکی شارەوانی مالمۆ، کە دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.
کەسایەتییە مەسیحییەکانیش بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزباییان بڵاوکردەوە و، کۆمەڵەی گەنجانی جولەکەی سوید پیرۆزبایییان لە موسڵمانان کرد، هەروەها ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و بەرپرسان و سەرۆک قەشەی کەنیسەی سوید پیرۆزبایی هاتنی ڕەمەزانیان لە موسڵمانان کرد.
بەڵام ئەم دەستپێشخەرییانە لەگەڵ ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردن و ڕەخنەکردن لەلایەن توندڕەوە سویدییەکانەوە بەدیکرا، بەتایبەتی بەشێکی گەورەی سویدی کە پارتێکی وەک “دیموکراتی سویدی”ە و دووەم گەورەترین پارتی ئەو وڵاتەیە، ڕەتی دەکاتەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان بکات، دەڵێن: “ڕەمەزان و ئیسلام هاوشێوەی نازیزم و کۆمۆنیزممان بیردەخاتەوە”.
لێدوانە توندڕەوەکان لە ئەکاونتی فەرمی و شەخسییەوە بڵاو کراوەتەوە و دەڵێن: جەژنی ڕەمەزان پیرۆزە؟ ئایا تۆش پیرۆزبایی لە هیتلەر دەکەیت لە ڕۆژی لەدایکبوونی؟ میدیاکانی سوید ڕایانگەیاندووە: “ڕەنگە تۆش بە کۆمەڵ بکوژیت، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان چی بکەن، دوور بکەونەوە لێیان”.
لە ئەکاونتی ڕۆژنامەیەکی توندڕەودا هاتووە: “هەرچیتان کرد، موسڵمانان بەردەوام دەبن لە ڕقتان”، نووسەری توندڕەوی سویدی جێنی سۆنسۆن گوتی: ڕەمەزان هێمای ئایینێکە کە مرۆڤ دەچەوسێتەوە.
جێی باسە، ژمارەی موسڵمانانی سوید زیاتر لە 600,000 کەسن، کە (نزیکەی 6٪ ی دانیشتوانی سوید) لە کۆی دانیشتوانی 10.5 ملیۆن کەس پێکدێنن.