پەنابەرانی ئەم وڵاتە لەسەدا 5٪ ی دانیشتوانی شاری ساربروکنی ئەڵمانیا پێکدێنن

ڕۆژنامەی “ساربروکنەر زێتونگ”ی ئەڵمانی بڵاویکردەوەو کە ژمارەی پەنابەرە سورییەکان لە شاری ساربروکنی پایتەختی ویلایەتی سارلاند، کە بچووکترین ویلایەتی ئەو وڵاتەیە، بە ڕێژەی 5٪ کۆی دانیشتوانی شارەکە دێن، ئەوەش لە 185 هەزار کەسیان، 9250 سورین.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەو شارە نیشتەجێن و ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان نییە، 23,5٪ ی دانیشتوانی شارەکە پێکدەهێنن.

ئەم ویلایەتە دەکەوێتە باشووری ئەڵمانیاوە و سنووری فەڕەنسا و، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و 50 هەزار کەسە.

نزیکەی ملیۆنێک سوری لە ئەڵمانیا دەژین، کە زۆربەیان لە نێوان ساڵانی 2015 و 2016دا بۆ دەربازبوون لەشەڕی 12 ساڵەی وڵاتەکەیان روویان لەو وڵاتە کردووە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، دەیان هەزار پەنابەری سوریا، ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان بەدەست هێناوە، کە ڕێژەیەکی زۆر لەوان چەند ساڵێکە لە بازاڕی کاردان.

ڕەنگە بە دڵت بن