ژمارەی پەنابەرە موسڵمانەکانی بەلجیکا لە یەک ملیۆن کەس تێدەپەڕێت، ئەوەش لەکۆی گشتی دانیشتوانی بەلجیکا کە 11.6 ملیۆن کەسن و، لە شارە گەورەکاندا نیشتەجێن، وەک برۆکسلی پایتەخت، ئەنتۆرپ، گێنت، لیج و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.
شێخ نورالدین ئیبن سعید تەویل، ئیمامی موسڵمانانی بەلجیکا دەڵێ: “موسڵمانانی بەلجیکا وەک هەموو موسڵمانانی جیهانن، لە کۆمەڵگا و ڕەگەز و ڕەچەڵەک و رەنگە جیاوازەکانەوە هاتوون و پێکدێن”.
جێگای سەرنجە کە لە بەلجیکا 400 مزگەوت لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا هەن و، گەورەترین ڕێژەی ئەو مزگەوتانە دەکەونە شاری برۆکسلی پایتەخت، کە مزگەوتی گەورەی تێدایە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969، موسڵمانان 8.5٪ ی دانیشتوانی بەلجیکا پێکدێنن.