گرووپە ڕاستڕەوەکانی بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە لە ڕێی دەرگای ماڵان و کۆبوونەوەی دژە کۆچبەران ئەنجام دەدەن و، لە وێڵز کۆبوونەوە و پلان بۆ خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە دادەنێت.
ئانی تەمەن 73 ساڵ، زیاتر لە 50 ساڵە لە لانتۆیت میجەری کەناری باشووری وێڵز دەژی، ئێستا ئەو یەکێکە لە سەرۆکی گرووپێکی ناسیۆنالیستی ڕاستڕەوی دژ بە کۆچبەران، ئەو کۆمەڵگە لەسەر دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران هاندەدات.
گرووپەکە لە مانگی شوباتی ڕابردوو دەستیان کرد بە دابەشکردنی نامیلکە کردووە، کە تیایدا هاتووە: “لۆنتۆیت دەڵێت نا بۆ کامپی کۆچبەران” و “نا بۆ کۆچبەرانی زیاتر – وێڵز قەرەباڵغە”.
ئانی وتی کە هەندێکجار لە کاتی دابەشکردنی نامیلکەی “ڕۆژی هاوسۆزی” ڕووبەڕووی بەرەنگاری دەبێتەوە، کە یەکێک لەو پیاوانە بە درێژی قسەی لەگەڵ کردووە دەربارەی “چەندە ڕقی لە موسڵمانانە”.
ئانی دەڵێت، سەرسامە بەوەی کە هەموو کەس چەند بەهێزەوە لەگەڵمان دژ بە کۆچبەران وەستاون.