سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی گشتی سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێری و نوێنەری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان کۆبوونەوەیەکی گشتیان سازکرد

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 25/3/2023 لە شاری ستۆکهۆڵم کۆبونەوەی گشتی ساڵانە ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە سوید ، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ناوەند و دەستەی کارگێری و ئەندامانیان لە سەرانسەری سوید بەڕێوەچوو

کۆبونەوەکە پاش وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دواتر بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە خوێنرایەوە ،کەپێکهاتبوو لە چالاکییەکانی ناوەند و راپۆرتی دارای و لۆبی و پەیوەندییەکان و بەرنامە و کارو چالاکی بۆ ساڵی نوێ پەسند کرا
کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەرێوە چوو ،لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ هەڵبژێردرا کە لە ١٣ ئەندام پێکهاتووە .

لەکۆتایی کۆبونەوەکە دەستەی بەڕێوەبەر نوێ بڕیاریاندا ، ڕۆژی یەکشەممەڕێککەوتی 02.04.2023 لە کۆبوونەوەیەکی گشتیداهەڵبژاردن بۆ بەرپرس ناوەند و دەستەی نوێی کارگێری بکرێت .

ڕەنگە بە دڵت بن