بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل دامەزرا و دەستەی کارگێڕییەکەیشی هەڵبژێردران.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 26.03.2023، بە سەرپەرشتی ئەندازیار سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا و، بە ئامادەبوونی سۆران حەسەن، شۆڕش ئۆردۆگان، فەیزییە پەریشان، عەلی عوسمان، دوزگین چیفتچی، هەروەها کامیل ئەرمیش کە بە ئۆنلاین بەشداربوو، و عەمار داود کارگێڕی ناوەندی سویسرا، کۆبوونەوەی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل بەڕێوەچوو.
سەیران کاکەوڵا، وێڕای پیرۆزبایی لە دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، تیشکی خستەسەر ئامانجی دروستبوونی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، کاروچالاکییەکان، دواتر باسی فراوانبوونی کارەکان کرد، کە خۆی لە دامەزراندنی ناوەندەکان و ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل هەڵبژێردران، کە پێکدێن لە:
١- سۆران حەسەن
٢- فەیزییە پەریشان
٣- کامیل ئەرمیش
٤-عەلی عوسمان
٥-شۆڕش ئۆردۆگان
٦- دوزگین چیفتچی
هەرلەکۆبوونەوەکەدا سۆران حەسەن وەک بەرپرسی ناوەند و، فەیزییە پەریشان سکرتێری ناوەند، کامیل ئەرمیشی بەرپرسی ڕاگەیاندن، عەلی عوسمان بەپرسی دارایی و، شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییەکان، دەستنیشان کران.
لەکۆتاییدا بەرپرسی ناوەندی سویسرا، بە ناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، پیرۆزبایی لە ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل کرد، هاوکات هەموان خۆشحاڵیان بە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی ناوەندی بازل دەربڕی.
س،ح