داواکاری گشتی سوید ڕەتی کردەوە، کە سوتاندنی قورئان بە تاوانێکی ڕق و قین و هاندان لە دژی کۆمەڵێک خەڵک پۆلێن بکەن.
داواکاری گشتی دەڵێ، سوتاندنی قورئان نیشانەی گرووپێکی ئاینییە، ئەگەر گرووپەکەش ئەو کارە بە هێرش بۆ سەر خۆیان بزانن، ئەوەش مانای هاندان و رق و قین نییە.
سوتاندنی قورئان لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لەستۆکهۆڵم لەپەیوەندییەکی گرژی نێوان سوید و تورکیا لەسەر ئەندامێتی ناتۆ هاتە ئاراوە کە بووە هۆی توندبوونی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات تورکیا و، وڵاتانی دیکەی ئیسلامی.
جێی باسە، بەرزبوونەوەی هەڕەشەی ئەمنی بەهۆی ئەو ڕووداوە، وای لە پۆلیسی سوید کرد، کە مۆڵەتی سوتاندنی قورئان ڕابگرێت.