دوو بەلەمی کۆچبەران ژێر ئاو کەوتن و چەندینیان گیانیان لە دەستدا

دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە دوو بەلەم لە کەناراوەکانی تونس نقوم بوون، بەلایەنی کەمەوە 28 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پاسەوانی کەناری ئیتالی رایانگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزاران کۆچبەریان ڕزگار کردووە و، نزیکەی 60 کۆچبەریش هێشتا بێسەروشوێنن، هاوکات دوو بەلەمیش لە کەناراوەکانی تونس ژێر ئاوکەتوون و بەلایەنی کەمەوە 28 کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە.

جێی باسە، دەستەڵاتدارانی ئیتاڵی و پاسەوانی کەنارەکانی رۆژی شەممە و یەکشەممە، 3300 کۆچبەریان رزگار کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن