پەنابەرێکی کورد هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

پەیمان میرزایی، پەنابەری کورد کە ماوەی ٢٣ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پەیمان میرزایی، پەنابەری کورد، لە ماوەی ٢٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە کامپی “ئاک یۆرت گری گوندرمە”ی ناوەندی “ئانکارا”دا دەستبەسەر کراوە و، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

دەستبەسەرکرانی پەیمان لە کاتێکدایە، کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ساڵی ٢٠١۶ لە وڵاتی تورکیا قبووڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێدراوە و، دۆسیەکەیان لە بەشی “بازاسکان”دایە.

ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان بەجێ هێشتووە و، لە کاتی شەڕی دژ بە داعشدا، هەرێمی کوردستان و عێراقیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە وڵاتی تورکیا کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن