گەنجێکی کورد چەند مانگێکە لە ژێر ئەشنکەنجەدایە

گەنجێکی کورد زیاتر لە دوو مانگ و نیوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە و، لەژێر ئەشکەنجەی بەردەوامدایە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەکەریا تەعەقوبی تەمەن ٢٤ ساڵ، کە لە ڕەوتی بەرخودانی جەماوەری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندرابوو، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا لە ئورمیە ڕاگیراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە حکومەتییەکان هەتا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم گەنجە بە بنەماڵەکەی نەداوە.

یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەکەی  ڕایگەیاند: زەکەریا  لە ماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، لە ژێر ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەییدایە.

زەکەریا تەعەقوب شەوی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە بۆکان ڕفێندرا و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئورمیە کرا، لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن لە پارێزەر بێ بەشکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن