توێژینەوەیەکی نوێ چەند سوود و زیانێکی قاوەی دۆزیوەتەوە و، دەڵێ خواردنەوەی کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا، لەوانەیە وا بکات زیاتر بجوڵێیت و کەمتر بخەویت.
نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە گریگۆری مارکۆس، دکتۆری دڵ گوتی: “زۆربەی زۆری توێژینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە چاودێری کراوە، واتە چاو لێدەکەین و دەبینین چی بەسەر ئەو کەسانەدا دێت، کە قاوە دەخۆنەوە، یا نایخۆنەوە”.
100 کەسی پێگەیشتووی تەندروستی تەمەن 39 ساڵیان هێنا، ئامێریان بۆ بەشداربووان دابین کرد بۆ بەدواداچوونی هەنگاو و خەویان، چاودێری بەردەوامی گلوکۆزی خوێن و ئامێرەکانی ئی سی جی، وە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەشداربووانیان بەجێهێشت بۆ ماوەی دوو رۆژ قاوە بخۆنەوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، کە لەڕۆژانی خواردنەوەی قاوەدا، بەشداربووان بە تێکڕایی 1058 هەنگاوی زیاتریان بەدەستهێناوە، بەڵام لەو ڕۆژانەدا خەوی بەشداربووان 36 خولەک کەمتر بووە.
بەڵام خواردنەوەی زیاتر لە یەک کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا، دەرکەوت بووە هۆی ئەوەی کە لەسەدا 50ی هەناسەدانیان زیاتر بێت، بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژەکان بەبێ قاوە.
مارکۆس وتی: “کەواتە ئەمە هەندێک بەڵگەی ناچارکەرە، کە قاوە سوودبەخشە، کاتێ خەڵک قاوە دەخۆنەوە، لەوانەیە هاندەری زیاتریان هەبێت بۆ وەرزش و جوڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت خەڵکی پشت بە خواردنەوەی قاوەی زۆر ببەستن”.