بە تەقە رێگری لە رزگارکردنی کۆچبەران دەکرێت

دەستەی رزگاری کەشتی دەریای سپی (ئێس ئەی ئێس) ناسراو بە ڤیکینگ، کە ئەرکیان رزگاکردنی کۆچبەرانە لە دەریای ناوەڕاست، لەلایەن بەلەمی پاسەوانی کەناری لیبیا تەقەیان لێکرا.

ئۆشن ڤیکینگ لە ڕێگەی هێڵی گەرمی تەلەفۆنی ئاگادارکردنەوە پەیوەندیەکی تەنگانەی پێگەیشت و ڕایگەیاند، کە 80 کۆچبەر لە کەناری لیبیا لە تەنگانەدان و کەشتییەکەیان بەرەو شوێنی بەلەمەکە ڕۆیشتووە، بەڵام بەلەمی پاسەوانی کەناری لیبیا تەقەیان بەسەر کەشتییەکەدا کردووە، بۆ ئەوەی نەتوانن کۆچبەرەکان رزگار بکەن.

جێی باسە، دواتر پاسەوانی کەناری لیبیا، کۆچبەرەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ لیبیا، کە هەوڵیان دەدا بگەنە ئەوروپا.

ڕەنگە بە دڵت بن