ئەڵمانیا: پەنابەرێک پۆستێکی گرینگ وەردەگرێت

پەنابەرێکی خەڵکی سوریا وەک کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات، بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی فرانکفۆرت هەڵبژێردرا.

مایک جۆزێفی ئەڵمانی بە رەچەڵەک پەنابەری خەڵکی سوریا، بەڕێژەی 51.7٪ ی دەنگەکان، سەرۆکی شارەوانی شارەکەی لە پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی مەسیحی “یوو بەیکەر” بە 48.3٪ ی بردەوە.

مایک لە ساڵی 1983 لە شاری قامیشلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدایکبووە و، لەساڵی 1987 لەگەڵ خێزانەکەی روویان لە ئەڵمانیا کردووە.

لە قوتابخانەی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ویبلینگن قوتابخانەی قۆناغی ئامادەیی خوێندووە، پاشان لە کۆلێژی تەکنیکی فاوبرشول ئامادە بووە و، لە زانکۆی گۆتێی فرانکفۆرت زانستی سیاسی و مێژوو و یاسای خوێندووە.

نانسی ویسەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دەنگی دانیشتوانی فرانکفۆرت بە قازانجی جۆزێف دووپاتکردنەوەیەکە، کە ئەوان سیاسەتی کۆمەڵایەتییان دەوێت.

ڕەنگە بە دڵت بن