دەتەوێ دڵت تەندروست بهێڵیتەوە.. لەم خواردنانە دوورکەوە

پزیشکانی دڵ جەخت لەوەدەکەنەوە، کە ئەو خواردنانەی دەیخۆین، کاریگەرییەکی گرینگیان لەسەر تەندروستی دڵ هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشی دڵ لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا.

هەرچۆنێک بێت، هەمیشە ناتوانرێت ئەو خۆراکانە لەناوببرێن کە دەبنە هۆی ئەم کێشانە، بۆیە کۆنترۆڵکردنیان و چەندایەتی کلیلن بۆی.

دکتۆر شارۆن هایس و ئاندریو فریمان، هەندێک خواردنیان دیاریکردووە، تا خۆمانیان لێ بەدوور بگرین:

سۆس

شارەزایان ئەوەیان ڕوونکردەوە، کە گۆشتە پڕکراوەکان بە سۆسی کالۆری بەرز و چەوری تێر و خوێ، هەمووی خراپە بۆ دڵ.

چیپسی پەتاتە

ئەوان ئامۆژگاریان کردین، کە دووربکەوینەوە لە چپسی پەتاتەی سوێر.

بەکارهێنانی خوێی زۆر، دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها فشاری بەرزی خوێن هۆکارێکی سەرەکی مەترسییە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ.

شەکر

بەکارهینانی شیرنییەکانت کەمتر بکەنەوە.

خواردنی شەکری زۆر، دەتوانێت کالۆریت زیاد بکات، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێش.

کێشی زیادە مەترسیتان بە پەرەسەندنی کێشەکانی تەندروستی وەک نەخۆشی دڵ و، شێرپەنجەی دیاریکراو و شەکرەی جۆری 2 زۆر زیاد دەکات.

پرۆتینی زۆر

توێژینەوەیەکی نوێ بۆی دەرکەوتووە، کە ئەو پیاوانەی خۆراکی پڕ پرۆتینیان خواردووە، مەترسی نەخۆشی دڵیان بە لەسەدا 33 زیادی کردووە.

ژەمەکانی پرۆتینی سەر بە گۆشت پڕ چەوری تێرکراون، کە دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆل بەرز بکاتەوە.

زۆربەی گەورەکان پێویستیان بە ٠.٧٥ گرام پرۆتین بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی لەشیاندا هەیە لە ڕۆژێکدا.

ئەمە نزیکەی دوو خزمەتە لە گۆشت، ماسی یان گوێز.

زەیتی گوێز هیندی

زۆر لە خەڵک بە هەڵە باوەڕیان وایە کە زەیتی گوێزی هیندی جێگرەوەیەکی چەوری تەندروستە، لە ڕاستیدا ناوەڕۆکێکی گەورەی چەوری تێدایە.

دکتۆر ئاندرو پێشنیاری ئەوە دەکات، کە خەڵک وەک شێدارێک بەکاری بهێنن و، لە چێشتخانەکانیاندا دووری بخەنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن