ئەم وڵاتە چیتر ڤیزا ناداتە مەلا و وتاربێژانی ئیسلامی

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە مەغریبییەکان ئاشکرایان کرد، کە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا بەم دواییانە ڕەتیان کردۆتەوە ڤیزا بە دەیان مەلا و وتاربێژ و  مامۆستای زانکۆی مەغریب بدەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، فەرەنسا ئەمساڵ ڤیزا ناداتە مەلا و وتاربێژ و یاساناسانی مەغریب، کە پێشتر هەموو ساڵێک لە ڕەمەزاندا پێیان دەدرا تا بڕۆنە فەرەنسا، بۆ ئەوەی وانەی ئایینی پێشکەش بە مەغریبەکانی دانیشتووی وڵاتە بکەن.

ڕۆژی 20ی ئازار نزیکەی 253 مەلای مەغریب و وتاربێژی مزگەوت و مامۆستای زانکۆ ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، وەک: ئەڵمانیا، سویسرا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، نەرویج، سوید و بەلجیکا، لە کاتێکدا ژمارەیەکی دیکە چوونە مزگەوتەکانی ئەمەریکا و کەنەدا.

ڕەنگە بە دڵت بن