پەرلەمانی ئەوروپا سیاسەتی نوێ بەرانبەر کۆچبەران دەگرێتە بەر

پەرلەمانی ئەوروپا سیاسەتێکی نوێی کۆچ و پەنابەری دەگرێتەبەر، لەگەڵ لیژنەی دادو کاروباری یاسایی و مافی مەدەنی، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئیلاڤا جۆهانسۆن کۆمیساری کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپاوە پێشکەشکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆمبیسی سویدی، پڕۆژەکە یاسای نوێ لەخۆ دەگرێت، کە دەبێ یەکێتی ئەوروپا چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران و پەنابەران لە سنوورە دەرەکییەکانی بکات، ئەوەش دوای ئەو لێشاوەی کۆچبەرانی ساڵی 2015 دێت.

هەڵوێستەکان لەسەر کۆچکردن لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا جیاوازن و هەندێکجار ناکۆکن، چونکە ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا پێشتر ڕەتی کردوە وڵاتەکەی رێ بە مانەوەی کۆچبەران بدا، “هیچ کۆچکردنێک، نە ڕەگەز، نە شەڕ”، ناگرنە خۆیان.

حکومەتە ڕاستڕەوەکەی ئیتالیا و سوید و پۆڵەنداش، هەڵوێستی توندیان لەسەر سیاسەتی پەنابەری و کۆچبەران هەیە، لەکاتێکدا ئەڵمانیا کە گەورەترین وڵاتی کوتلەکەیە هەڵوێستی مامناوەندتری هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن