لە پاڵەوانێتی نێوەدەوڵەتی کیک بۆکسنیگی شاری تەفلیسی پایتەختی جۆرجیا، وەرزشوانێکی کورد بە ئاڵای کوردستان و جۆرجیاوە هاتە نێوە یاریگا و، لە پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگدا بووە پاڵەوان.
دەیڤید ڕەزۆ فارۆیان، لاوێکی تەمەن 18ساڵی کوردی جۆرجیایە، لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کیک بۆکسنیگدا بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و جۆرجیا، چووە مەیدان و توانی بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەربکەوێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
جێی باسە، دەیڤید ڕەزۆ، لە کێشی 55کلیۆ گرام بەشداری ئەو پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتییەی کرد، هاوکات 6جار پاڵەوانی قەفقاز و 9جار پاڵەوانی جۆرجیا بووە لەساڵی 2018، هەروەها لە خولی لاوانی پاڵەوانی ئەوروپا و لەساڵی 2019شدا بووەتە پاڵەوانی جیهان.
س،ح