ئەم کارەی بۆ بەریتانیا کردووە و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لێ دەکرێت!

پەنابەرێک کە بە نایاسایی گەیشتۆتە بەریتانیا مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ڕواندا هەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە شانبەشانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە وڵاتەکەی لەدژی تیرۆریستان شەڕی کردووە.

دوای شەڕکردن شانبەشانی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا لە ئەفغانستان دژ بە تالیبان، گەنجێکی ئەفغانی پاش ئەوەی لە مانگی ئابی 2021دا تاڵیبان دەستەڵات دەگرێتە دەست، بەهیوای وەرگرتنی مافی پەنابەری، بە قاچاخ روو دەکاتە بەریتانیا، بەڵام ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی ڕواندای لەسەرە.

ئەو فڕۆکەوان بووە و ئێستا لە هۆتێلێکی پەنابەراندا دەمێنێتەوە، ئەو پەنابەرە رەتی کردۆتەوە، کە ناوی بڵاو بکرێتەوە، چونکە هێشتا خێزانەکەی لە ئەفغانستان دەژین.

ئەو پەنابەرە ئەفغانییە ئەوەشی وتووە، کە ئەوان لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کاریان کردووە و یارمەتییان داون، وەک ئەوەی برایان بن، “ئێمە تالیبان نین، ئێمە داعش نین، بۆیە بۆچی ئێمە بەم شێوەیە جێدەهێڵن”؟

ڕەنگە بە دڵت بن