ڕۆیشتنی 8000 هەنگاو، یا نزیکەی 6.4 کیلۆمەتر، جارێک یان دوو جار لە هەفتەیەکدا، بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی مردنی زوو کەم دەکاتەوە.
چالاکی جەستەی ئاسایی لە بنچینەدا ناسراوە بە کەمکردنەوەی مەترسی مردن، بەڵام توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی گاما نێتوۆرک بڵاوکراوەتەوە، سوودە تەندروستییەکانی پیاسە لە چەند ڕۆژێکی هەفتەیەکدا ئاشکرا کردووە.
توێژەرانی زانکۆی کیۆتۆ و زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس، زانیاریان لە 3101 گەنجی ئەمەریکی تاقیکردۆتەوە.
زاناکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، پەیوەندی نێوان ژمارەی ڕۆژەکان، کەسێک هەر هەفتەیەک 8000 هەنگاو، یا زیاتر بڕوات، مەترسی کەمتری نەخۆشییەکانی دڵ و دەماری هەیە.
ئەوان لە توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە تاکەکان دەتوانن سوودە تەندروستییە گرینگەکان بەدەست بهێنن، ئەوەش بە پیاسە کردن تەنیا چەند ڕۆژێک لە هەفتەیەکدا.
لە توێژینەوەکەدا 632 کەس بەلایەنی کەمەوە 8000 هەنگاو نەڕۆیشتن لە هەفتەیەکدا، لە کاتێکدا 532 کەس ئەم بڕە، یا زیاتر، یان دوو جار لە هەفتەیەکدا رۆیشتن.
ئەمەریکییەکان بە تێکڕایی 3000 بۆ 4000 هەنگاو لە ڕۆژێکدا دەڕۆن، بەپێی داتاکانی کلینیکی مایۆ، کە جەخت دەکاتەوە، پیاسەکردن وەک چالاکییەکی جەستەیی ئاسایی دەتوانێت مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ، قەڵەوی، شەکرە، فشاری خوێن و خەمۆکی کەم بکاتەوە.