شاری ڕۆسیلا ئایۆنیکای باشووری ئیتالیا و کەناری ناوچەی لۆکریدی کالابریا، بوونەتە شوێنی نوێ بۆ رێگەی کۆچکردن لە لیبیاوە بۆ ئیتالیا.
قاچاخچییانی مرۆڤ ڕێگایەکی نوێ بۆ گەیشتنی کۆچبەران لە بەندەرەکانی لیبیاوە بۆ باشووری ئیتالیا لە کالابریا بەکار دێنن، بەتایبەتی شارۆچکەی ڕۆسێلا ئیۆنیکا و کەناری ناوچەی لۆراید، دەستەڵاتداران گوتیان کە نزیکەی 1500 کۆچبەر لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە و بریتی بوون لە سوری و پاکستانی و بەنگلادیشی و میسری، بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەمەش گرینگی کەمبوونەوەی ڕێگای تورکیا دەسەلمێنێت.