تەرمی کۆچبەرێک لەم شوێنە دەدۆزرێتەوە

تەرمی ژنە کۆچبەرێک لەنێو بەردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی لامپێدوسا دۆزرایەوە، کە هەوڵی دەوە بگاتە خاکی ئەوروپا.

دوو دانیشتووی دوورگەی لامپێدوسا و گەشتیارێک، تەرمی ژنێکیان دۆزیەوە کە لەنێوان بەردەکانی کەناری کێپ گریکالی باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە گیری خواردبوو.

لە 2ی شوباتدا، تەرمی 10 کۆچبەر، کە منداڵێکی تەمەن چوار مانگی تێدابوو، بە بەلەمێک لە لامپێدوسا دۆزرایەوە لە هەمان ڕۆژدا، کەشتی ڕزگارکەر سی ئای 4 دوو لاشەی لە بەلەمێکی دیکەدا دۆزییەوە.

جێی باسە، دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترین ڕێگای کۆچبەرانە لە جیهاندا و، لە سەرەتای ساڵەوە زیاتر لە 500 کۆچبەر لە دەریا گیانیان لەدەستداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن