وەزیری کار و یەکخستنی سوید جۆهان پیرسۆن دەستپێکردنی پرۆگرامێکی نوێی زۆرەملێی بۆ کۆچبەرانی نوێ لە کۆمەڵگای سوید و خوێندنی یاسایی ڕاگەیاند.
ڕادیۆ “ئیکۆت”ی سویدی لە زاری وەزیرەوە گوتبووی: “هۆکاری ئەم بەرنامە ئەوەیە، کە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆچبەران ئاگاداری بەهاکانی کۆمەڵگا و یاساکانی سوید نین، هەروەها چۆن یاسا لە کۆمەڵگادا کاردەکات”.
وتیشی: “هەرچەندە کۆرسێکی کۆمەڵگا هەبوو کە نیشتەجێی نوێ لە سوید بەڕێوەدەچوو، بەڵام کۆرسە نوێیەکە بەتەواوی جیاوازە لەوەی پێشوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، خولەکە کۆچبەرانی نوێ دەگرێتەوە، کە مافی نیشتەجێیان بەدەستهێناوە، جگە لەوەی لە شێوازی ئەودا جیاوازی دەبێت، هەروەها تاقیکردنەوەشی تێدایە”.
بە وتەی وەزیر، بەرنامەی نوێ دەبێتە خولێکی گرینگ بۆ کۆچبەرانی نوێ بۆ ئەوەی بتوانن لەوڵاتی سوید بژین، کۆرسەکە بەواتای بەخێرهاتنە بۆ سوید، ئەمانە ئەو یاسایانەن کە دەبێت لێرە پەیڕەوی بکەن، ئەگەر دەتەوێت لەم وڵاتەدا بمێنیتەوە و نیشتەجێ بیت.
وەزیری کار و یەکخستن جەختیکردەوە کە ئەگەر کۆچبەرانی نوێ دەرفەتێکیان هەبێت لە سویددا بژین، دەبێت بزانن کە شتەکان چۆنن و بەهاکانی کۆمەڵگای سوید و چۆنیەتی کارکردنی یاساکان چییە، لەکۆتایی خولەکەشدا دەبێت لە تاقیکردنەوەکەشدا سەرکەوتوو بن.