پەنابەرێک لەسەر کارێک دادگایی دەکرێت و مافی مانەوەی لێ دەسەندرێتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە بەلجیکیەکان، داواکاری گشتی فیدراڵی لەو وڵاتە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە چۆنیەتی پێدانی مافی پەنابەری بە پیاوێکی سوری، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.

سەرچاوەکان بە وتەی داواکاری گشتیی فیدراڵی دەڵێن، ئەو پەنابەرە سورییە 38 ساڵە، کە لە ساڵی 2015 سوریای جێهێشتووە، بە گومانی بەشداریکردن لە لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتیانە دەستگیرکراوە، کە ڕەتییان کردۆتەوە ببنە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تەدمور.

وەزیری دەرەوەی بەلجیکی بۆ پەنابەری و کۆچبەران ناتالی دی مۆر گوتی: “ڕێکاری پەنابردن کار بۆ پاراستنی ئەو کەسانە دەکات کە هەڕەشەی جەنگ یان چەوسانەوەیان لێکراوە نەک ئەوانەی بە تاوانی جەنگ تاوانبارکراون”

ناتالی دیمۆر وەزیری دەرەوە بۆ کای پەنابەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر پەنابەرەکە تاوانبار بێت، ئەوا ئەو مافی پەنابەرییەی کە هەشت ساڵ پێش ئێستا پێی بەخشراوە، لێی دەسەندرێتەوە.

جێی سەرنجە، بەپێی یاسای بەلجیکی و ئەوروپی، هەر پەنابەرێک تاوانباری جەنگ بێت، جگە لە دادگاییکردنەکەی، مافی نیشتەجێبوونی لێ دەسەندرێتەوە و، ڕەنگە سزاکەی بگاتە زیندانی (15 ساڵ)، یا زیندانی هەتاهەتایی.

ڕەنگە بە دڵت بن