شوێن بۆ هەڵگرتنی تەرمی کۆچبەران نەماوە

بەرپرسێکی تەندروستی هۆشداریداوە کە سیستمی پزیشکی ناوخۆیی و شوێنی هەڵگرتنی تەرمی مردووانیان لەژێر زۆری ژمارەی تەرمی کۆچبەران وایکردووە، شوێنیان بۆ هەڵگرتنی تەرمی دیکە نەمێنێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی تونس ئەفریقیا (وات)، لەڕاپۆرتێکیدا کە لەلاپەڕەی تویتەر بەزمانی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە، حاتم شەریفی ڕاگەیاند، کە ساردکەرەوەی نەخۆشخانەی پایتەختیان لەبەر زۆری تەرمی کۆچبەران شوێنیان نەماوە.

ئەو بەرپرسەی تونسی هۆشداریدا بەوەی کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاویندا، زۆری هەوڵی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێگەی دەریاوە زیاتر دەبێت و، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماشەوە خراپبوونی جەستە خێراتر دەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن