ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران گەیشتوونەتە ئەم وڵاتە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا بڵاویکردۆتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە تونس و لیبیاوە دێن، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن، کە لە سەرەتای ساڵەوە 15537 کۆچبەری نایاسایی لە تونسەوە گەیشتونە کەناری ئیتالیا، هەروەها بەگوێرەی وتەی دەستەڵاتدارانی تونس، پاسەوانی کەناراوەکانیان لە سەرەتای ساڵەوە هەتا 20ی ئازار، 30 هەزار کۆچبەریان ڕزگارکردوون.

لۆرانس هارت، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی دەریایی ئای ئۆ ئێم و سەرۆکی ئەرک لە ئیتالیا و ماڵتا، دەرچوونی زیاتر لە نیوەی گەشتە نوێیەکانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی لیبیا پشتڕاست دەکاتەوە.

جێی باسە، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە ژمارەی گەیشتنی کۆچبەران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتربێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن