دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە بنکەی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسایە، بە بڕیارێک حکومەتی ئیتالیا ناچاری کرد قەرەبووی 4 پەنابەری ڕزگارکراو لە دەریا بکاتەوە.
لە بڕیارەکەی دادگاکەدا هاتووە، ئیتالیا پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپای سەبارەت بە قەدەغەکردنی مامەڵەی نامرۆڤانە و بە کۆمەڵ دەرکردنی پەنابەران و مافی ئازادی، پێشێل کردووە.
دادگا بڕیاریدا کە دەبێت ئیتالیا 8500 یۆرۆی بۆ هەر پەنابەرێک بدا، جگە لە کرێی 4000 یۆرۆی پارێزەرەکە.
ئەو چوار کۆچبەرە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە لامپیدۆسا دانرابوون و لەو ماوەیەدا نەیانتوانیوە بچنە دەرەوە و مامەڵە لەگەڵ دەستەڵاتدا بکەن، هەروەها بانگەشەی ئەوەشیان کردووە کە ئەو مەرجانەی لەوێ هەبووە، نامرۆڤانە و ڕیسواکەر بوون.
دواتر لەو مانگەدا دەستەڵاتدارانی ئیتالیا ئەو چوار پەنابەرە تونسیەیان لەگەڵ 40 کۆچبەری دیکە بۆ فڕۆکەخانەی دوورگەکە گواستەوە و، لەوێ بەڵگەنامەیان ڕادەست کردن تا واژۆیان بکەن، لەکاتێکدا لێی تێنەگەیشتوون، دواتر دەرکەوت کە ڕەتکردنەوەی چوونە نێو ئەو وڵاتە بووە.
داواکاری گشتی وتیان، کە دواتر بەرەو فڕۆکەخانەی پالێرمۆ لە سیسیل براون و پاشان بە زۆر دیپۆرتی تونس کراونەتەوە.