لەم وڵاتە ئەوروپییەدا رێ بە کردنەوەی مزگەوت نادرێت

ژمارەی موسڵمانانی ئیسپانیا، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا 10 ئەوەندە زیادی کردووە و، بەگوێرەی خەمڵاندنی فەرمی، گەیشتۆتە 2.5 ملیۆن کەس، بەڵام رێ بە کردنەوەی مزگەوت نادرێت.

ئەلوافی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لە ڕابردوودا زۆربەی موسڵمانان کۆچبەر بوون، بەڵام ئێستا موسڵمانان ڕێژەی سەدی لە ژمارەی ئیسپانییەکان پێکدەهێنن و، نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی ئیسپانی مسوڵمانن.

ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی موسڵمانانی ئیسپانیا، لە مەغریب و پاکستان و سێنیگال و جەزائیرن، زۆربەیان لە ناوچەکانی کەتەلۆنیا و ڤالەنسیا و ئەندەلوس و مەدرید دەژین.

جەختیشیکردەوە، دۆخی ئازادییە ئاینییەکان و مافە کۆمەڵایەتییەکان لە ئیسپانیا زۆر لە ڕابردوو باشترە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە هێشتا کێشەی زۆر چارەسەر نەکراوە، وەک نەدانی مۆڵەت بۆ دروستکردنی مزگەوت بەهۆی بوونی ئیسلامۆفۆبیا.

بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ئەلوافی جەختی لەوەکردەوە، کە ڕێژەی ئیسلامۆفۆبیا لە ئیسپانیا کەمترە.

ڕەنگە بە دڵت بن