ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی 2021 لە فەڕەنسا دەژین نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بوون، واتە 10.3٪ ی دانیشتوانی وڵاتەکە دەکات.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی دیمۆگرافی کە لە بڵاوکراوەتەوە، بۆ یەکەمجارە لە دەیەیەکدا چاودێری پەرەسەندنی کۆچبەران بەسەر چەندین نەوەدا دەکات.
توێژینەوەکە کە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی ئامار و توێژینەوەی ئابووری لە بەڵگەنامەیەکدا بە ناوی “کۆچبەران و نەوەکانی کۆچبەران لە فەڕەنسا” ئەنجامدراوە، ڕایگەیاندووە کە “10.3٪ ی دانیشتوانی فەڕەنسا پەنابەرن”.
لەنێوان نەوەی کۆچبەراندا، زیاتر لە 50٪ منداڵانی نەوەی دووەم، تەنیا دایک و باوکیان کۆچبەرن، لە کاتێکدا نۆ منداڵ لە دە نەوەی سێیەم، کە بەلایەنی کەمەوە باپیریان کۆچبەرە.
پەنجا ساڵ لەمەوپێش کۆچبەران خەڵکی باشووری ئەوروپا بوون، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەرەکی لە مەغریب و ئەفریقا و ئاسیاوە هاتوون.
کۆی گشتی، نزیکەی نیوەی کۆچبەران لە ساڵی 2021 خەڵکی ئەفریقان (3.31 ملیۆن لە 6.96 ملیۆنەوە). ژنان ئێستا نیوەی (52٪) ی ئەم دانیشتوانەن (بە بەراورد بە 44٪ لە ساڵی 1968.
توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە کۆچبەران لە فەرەنسا زیاتر پەیوەندییان بە ئایینەوە هەیە، لە پلەی یەکەمدا ئیسلامن، هاوکات کۆچبەران لە شارە گەورەکاندا دەژین، کە 20٪ ی دانیشتوانی پاریس کۆچبەرن.