ئەڵمانیا بێ ویستی خۆیان هاوسەرگیری دوو پەنابەر هەڵدەوەشێنێتەوە

دادگای باڵای دەستووری ئەڵمانیا، یاسایەکی هەموارکردووە کە یاسایەتی هاوسەرگیری تەمەن ژێر 16 ساڵی لەدەرەوەی وڵات رەت دەکاتەوە.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە یاساکە دەبێت ئەو یاسایانە بگرێتەوە کە ڕێگە بە ڕاگەیاندنی ڕەوایی هاوسەرگیری دەدات کاتێک ئەوانەی پەیوەندیدارن تەمەنیان دەگاتە یاسایی خۆیان.

لەساڵی 2017ەوە، یاسای ئەڵمانیا هاوسەرگیری لەگەڵ تەمەنی خوار تەمەن 16 ساڵ بە نایاسایی ناساندووە ئەگەر چوونە ناو ئەڵمانیاوە، هەردووکیان لێکجیادەکرێنەوە.

ئەو یاسایە پەیوەندی بە کەیسی ژن و مێردێکی پەنابەری سوریاوە هەیە، کە لە ساڵی 2015 هاوسەرگیریان کردووە، کاتێک مێردەکە 21 ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی 14 ساڵی بووە، دوای گەیشتنیان بە ئەڵمانیا، جیاکرانەوە و ڕادەستی دەستەڵاتی خۆشگوزەرانی گەنجان کران.

دادگای باڵای دەستووری، پێشتر داوای لە یاسادانەرانی ئەڵمانیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بە دیزاینی هاوسەرگیریەکە وەک ناشەرعی، دوای ئەوەی کە ئەو دووانە گەیشتنە تەمەنی یاسایی.

بەڵام حوکمە نوێیەکەی دادگا تەئکیدیکردەوە کە دەبێت یاساکە هەمواربکرێتەوە تا 30ی حوزەیرانی 2024 لەگەڵ دەستووردا بگونجێت.

ڕەنگە بە دڵت بن