بزانە لە ئەڵمانیا چەند پەنابەر تۆمار کراون و مافی مانەوەیان وەرگرتووە

زانیاریە فەرمییەکان ئاشکرای کردووە، کە ئەڵمانیا لەساڵی 2022دا زۆرترین ژمارەی داواکارانی مافی پەنابەرێتی تۆمار کردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی بڵاوی کردووەتەوە، لەساڵی 2022دا 1.14 ملیۆن پەناخواز تۆمارکراون، ئەمەش لە ژمارەی تۆمارکراوی ساڵی 2015 لە کاتی لێشاوی پەنابەراندا تێپەڕیوە، کە لەو ساڵەدا یەک ملیۆن پەنابەری تێدا تۆمارکرابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەم ژمارەیە کۆی ژمارەی پەنابەرە تۆمارکراوەکانی سەر خاکی ئەڵمانیا بەرزدەبێتەوە بۆ 3.08 ملیۆن کەس، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە پەنابەرانی ئۆکرانی لیستی داتای پەناهەندەیی پێش سورییەکان کە لە پلەی دووەمدان بە 674,000 کەس و، ئەفغانی لە پلەی سێیەمدا بە 286,000, عێراقییەکان تا 211,000, تورک بە 101,000 و روسەکان بە 69,000.

دەسەڵاتداران بڕیاریان لەسەر 570 هەزار کەس نەداوەوە، لەکاتێکدا 255 هەزار کەس مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە، واتە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەتوانێت ئەگەر بیەوێت دیپۆرتیان بکاتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن