پەنابەران لە مانگی رەمەزاندا چی دەکەن

پەنابەرە مەغریبییەکان لە ئەڵمانیا، بۆ پێشوازی لە مانگی ڕەمەزان، چالاکی ڕۆحییە جۆراوجۆرەکان پیادە دەکەن.

لە بەرلین، مەغریبییەکان پەیوەندییە قووڵەکانیان بە وڵاتەکەی خۆیانەوە پتەوتر دەکەن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەند دەستپێشخەرییەک، کە تیشک دەخاتە سەر بەهاکانی پێکەوەژیان و هاوکاری و هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی، کە لەم مانگەدا بە ئەستەم دەتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

مەهدیی گەنجێکی مەغریبە کە بۆ سێیەم ڕەمەزانە لە وڵاتەکەی و خێزانەکەی دوور کەوتۆتەوە، هەموو ئێوارەیەک بە پەرۆشە بۆ نوێژکردن دەچێتە مزگەوت، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە مەغریبەکان جار جار کۆدەبنەوە، ئەوەش دڵخۆشی پێ دەبەخشێت.

جێی ئاماژەیە، زیاتر لە چارەکە ملیۆنێ مەغریبی لە ئەڵمانیا دەژین، کە زۆرترین ڕێژەیان لە بەرلینی پایتەختن، هەروەها ژمارەیەکی زۆریان رەگەزنامەی ئەڵمانیایان وەرگرتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن