فەرەنسییەکان بۆچوونیان لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان چۆنە؟

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن دامەزراوەی فەڕەنسی بۆ پێوانەکردنی بۆچوونی گشتی (IFOP) وێنەیەکی زۆر ناخۆشی دەربارەی فەڕەنسییەکان، کە چۆن داهاتووی وڵاتەکەیان دەبینن بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، 72٪ی خەڵکی فەڕەنسا لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیانەوە ناڕازین، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە بە بەراورد بە دوایین ڕاپرسی لەو بارەیەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حوزەیرانی 2021 و، لە ناوەڕاستی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕوویدا، هەروەها 53٪ پێیانوایە منداڵەکانیان ژیانێکی کەمتر خۆش دەژین.

بە هەمانشێوە، تەنیا لە سەدا 57 نیشانەی ئەرێنییان هەیە، بەراورد بە 80٪ کاتێک ئیمانوێل ماکرۆن لەساڵی 2017 هەڵبژێردرا.

هەروەها ڕاپرسییەکە دەریخستووە، کە لەسەدا هەشتای خەڵکی ترسیان لە نەبوونی دادپەروەری و یەکسانی هەیە لە چاکسازییەکانی سیستمی خانەنشینی ئێستادا.

ڕەنگە بە دڵت بن