لە ساڵی 2015، ڕایان شبل لە سوریا کۆچی کرد و رۆشتە ئەڵمانیا و مافی پەنابەری و دواتریش بووە خاوەن رەگەزنامەی ئەو وڵاتە، ئێستا وەک سەرۆک شارەوانی ئۆستێلسهایمی ولایەتی بادن-ڤورتمبێرگ هەڵبژێردراوە.
هاوڵاتیانی شارۆچکەی ئۆستلسهایم لە ناوچەی کاڵوی بادن-ڤورتمبێرگ، ڕایان ئەلشبلی تەمەن 29 ساڵیان بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە هەڵبژارد، شارەوانییەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کە پەنابەرێکی سوری 55.41٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەوەش بەگوێرەی ماڵپەڕی ستێرنی ئەڵمانی.
سەرۆکی شارەوانی نوێ لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی ئۆستێلسهایم مێژووی دروستکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە بردنەوەی پۆستەکە شەرەفێکی گەورەیە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە.
شبل جەختی لە پابەندبوونی خۆی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی، کە لە ماوەی هەڵمەتەکەدا ڕایگەیاندووە، بەو هیوایەی کە هەموو هاوکارەکانی لە ئەنجومەنی شارەوانی لەگەڵیدا هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی داهاتووی ئۆستێلسهایم دیاری بکەن.
لە ساڵی 2015دا و لە تەمەنی 21 ساڵیدا لە شاری سوەیدای باشووری سوریا هەڵاتووە، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی لە شارەوانی ئەلتونگست کاری کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا وەک سەرۆکی شارەوانی پلانی ئەوەی هەیە بڕوات بۆ ئۆستێلسهایم.