لە گەشتی پاسێکدا لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵمەوە بۆ یۆتۆبۆری، پیاوێکی گەنجی موسڵمان ڕێگەی پێنەدرا لە پاسەکەدا ڕۆژووەکەی بشکێنێت، لە کاتێکدا کچێکی سویدی خواردنی دەخوارد.
مالپەڕی کۆمبیسی سویدی بڵاویکردۆتەوە، کە محەمەد ئەدیب بە پاسێک لە فڕۆکەخانەی ئارلاندا و لە کاتژمێر 6:20ی ئێوارە دەڕوات، نزیکەی کاتژمێرێک پێش بانگی ئێوارە بووە، شۆفێری پاسەکە بینی کە یەکێ لە سەرنشینەکان جانتایەکی خۆراکی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، بۆیە ڕێگری لە سەرنشینەکە کرد لەوەی خواردن لەگەڵ خۆی بباتە نێو پاسەکە، ئەمەش ئاماژەی بەوە کرد کە خواردن لە ناو پاسەکە قەدەغەیە، ئەو بە شۆفێرەکەی وتووە کە بەڕۆژووە، بەڵام شۆفێرەکە ڕازی نەبوو و پێیگوت، کە دەتوانێت نان بخوات ئەگەر لادانێک هەبوو، یا کاتێ گەیشتە شوێنی مەبەست.
محەمەد وتی: “دوای ئەوەی فڕۆکەخانەمان بەجێهێشت، وێستگەی دواتر وێستگەی سەرەکی ستۆکهۆڵم بوو، کە ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی تێدا بوون، لەنێویاندا کچێک کە تایبەتمەندی سویدی هەبوو و خواردنی پێبوو، ماوەیەکی کەم دوای ڕۆیشتن، کچەکە دەستی کرد بە خواردنی ئامادەکراوی خۆی بەبێ ئەوەی کەس قسەی لەگەڵ بکات.
ماڵپەڕی کۆمبسی سویدی پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە کردووە، ئەوانیش گوتوویانە، کە گەشتیاران دەتوانن جانتای نانی نیوەڕۆی خۆیان لە پاسەکەدا بهێنن هەتا ئەوکاتەی خواردنی سارد بێت، وەک ساندویچ و ژەمی سادە وەک زەڵاتە و میوە، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین خواردنی گەرم کە زۆرجار بۆنی خواردنی خێرای ماکدۆناڵد و میترۆ بێت.