توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە ماوەی خەوتن بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک هەیە.
توێژینەوەکە دەریخستووە، کە ئەو کەسانەی کە بەتەمەنن زوو دەخەون، زوو لەخەو هەڵدەستن، کەمتر دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی مێشک زیاترە.
زاناکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە کێشەی خەو و کەمبوونەوەی پەیوەندییان بە دیمۆگرافییەوە هەیە، وەک تەمەن، ڕەگەز و پەروەردە، لەگەڵ ئەوەشدا، کورتخەوی هۆکارێکی مەترسی بۆماوەییە بۆ نەخۆشییەکانی مێشک.
چەند ئامۆژگاریەک و خوویەک کە دەتوانێت تەندروستیت باشتر بکات:
هەموو شەوێک لە هەمانکاتدا بخەون و هەموو بەیانییەک لە هەمانکاتدا لەخەو هەستن.
دڵنیابە لەوەی کە ژوورەکەت بێدەنگ و تاریک و ئاسوودەیە و پلەی گەرمی گونجاوە.
ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان وەک تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان لە ژووری نوستن لاببە.
خۆت بەدووربگرە لە خواردنی زۆر و کافاین و کحول پێش خەوتن.
هەندێک وەرزش بکە، چالاکی جەستەیی لە ڕۆژدا یارمەتیت دەدا بە ئاسانی بخەویت لە شەودا.