دەیان کۆچبەر رزگار دەکرێن کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە

کەشتی ڤایکینگ 92 کۆچبەری لە لیبیا ڕزگارکرد، کە لەنێویاندا 40 منداڵی بێ سەرپەرشت و 9 ژن هەبوون و، بەرەو بەندەری سالێرنۆی ئیتاڵیا بردنی تا کۆچبەران لەوێ دابەزن.

کۆمپانیای SOS Méditerranee لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، تیمەکانی کەشتی ئۆشن ڤایکینگ، 92 کۆچبەریان ڕزگارکردووە کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون لە کەناری لیبیا.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردەوە کە 40 منداڵی بێ سەرپەرشت لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا بوون، جگە لە نۆ ئافرەت، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە ئەوان ماندوو بوون.

چەند کاتژمێرێک دوای ڕزگارکردنەکە، ڕێکخراوەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستەڵاتدارانی ئیتاڵیا، ڕێگەیان بە دابەزاندنی کۆچبەران داوە لە بەندەری سالێرنۆ، کە لەو کاتەدا 833 کیلۆمەتر لە شوێنی کەشتییەکەوە دوورە و، نووسیویەتی، بەهۆی خراپبوونی کەشوهەواوە، ئێمە دەترسین گەشتە درێژەکە کاریگەری لەسەر دۆخی لاوازی ڕزگاربووان هەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن