خێزانێکی ئینگلیزی دوای ئەوەی لە کاتی یاری کردندا بۆیان دەرکەوت کچەکەیان تووشی شێرپەنچە بووە، لە بارودۆخێکی دڵ تەزێندا دەژین.
ئیسلا بالۆل، کە تەمەنی تەنها 14 مانگە، تێبینی ئەوەیان کرد کە چاوەکانی بەشێوەیەکی سەیروسەمەرە و بەبێ چڕبوونەوە لە کاتی یاریکردندا بە یارییەکانی دەجوڵێن.
سەرەتا دایک و باوکەکە پێیانوابوو کە چاوی تەمبەڵی هەیە، بەڵام دواتر ئەنجامەکان پێچەوانەکەی ئاشکرا کرد.
دوای چەند تاقیکردنەوەیەک، پزیشکەکان ڕایانگەیاند کە کچە بچووکەکەی لە چاوی ڕاستیدا وەرەمی هەیە و، پێویستی بە چارەسەری کیمیایی هەیە.
سەرەڕای ئەو کێشە تەندروستییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، دایکەکە دەڵێت ئیسلای ئازا بە درێژایی چارەسەرەکەی دڵخۆش بووە و زەردەخەنەی کردووە.
ئەو جۆرەی کە ئیسلا توشیبووە، پێی دەوترێت وەرەمی شەبەکی، کە زوو بدۆزرێتەوە، ئەوا دەتوانرێت بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکرێت.
یەکێ لەو نیشانانەی کە لە چاوی منداڵەکەدا دوای چارەسەرکردن دەرکەوت، درەوشاوەیەکی سپی بوو لە چاویدا لەگەڵ کەمبوونەوەی بینین.